پێناسه


6/23/2019

زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە بەشی پێوەندی زانستی و کولتووری لە ئاستی نێودەوڵەتی دا چالاک بووە و ئێستاکە لە 16 ولاتی دنیا نووسینگەی نوێنەرایەتی و لقی هەیە و ئەم رەوتە بەردەوام لە هەڵکشان دایە. زانکۆی ئازادی کوردستانیش هەر لە سەر ئەو بنەمایە لەم چەن ساڵەی دوایی دا پێوەندیە نێودەوڵەتیەکانی خۆی پەرە پێداوە و ئاڵووگۆڕی زانست و خوێندکار و مامۆستای لەم بەشە دا لە بەرچاو گرتووە. زۆرترین پێوەندی لە گەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی هەرێم هەبووە و رێککەوتن و گرێبەستی هاوکاری لە گەڵیان هەیە و ئێستا کۆمەڵێکی زۆر لە خوێندکاران هەرێمی کوردستان لە رێگای ئەم گرێبەستانەوە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی زانکۆی ئازادی کوردستان دا خەریکی خوێندنی بەکالۆریا، ماستەر و دکتۆران. بە مەبەستی پتەوکردن و پەرەپێدانی ئەم پێوەندیانە نووسینگەی تایبەتی زانکۆی ئازادی کوردستان لە زانکۆی پۆلی­تەکنیکی سڵیمانی کراوەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیک دا لقی زانکۆی ئازادی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دا پاش تێپەڕاندنی رێنماییە یاساییەکان دەکرێتەوە.