کۆلیجی زانستە پزیشکیەکان


6/23/2019

کۆلیجی پەرستاری و مامایی ساڵی 1992 کراوەتەوە و ئێستا لە بەشەکانی پەرستاری، تەندروستی و مامایی و ... خوێندکاری وەردەگرێ و بە پێی ئەو هاوکاری و گرێبەستانەی کە لە گەڵ نەخۆشخانەکانی شاری سنە هەیەتی بە شێوازی کرداری و پراکتیک راهێنان بە فێرخوازان و خوێندکاران  دەکات و هاوکات لە گەڵ پرۆسەی خوێندن خولی پەروەردە و فێرکاری پراکتیک بۆ خوێندکاران دابین دەکات. خوێندکاران دەتوانن لە 110 بەشی پسپۆڕی نەخۆشخانەکانی شاری سنە تێوریە فێربووەکانی خۆیان تاقی بکەنەوە و خۆیان پێ بگەیەنن. ئەم کۆلیجە خاوەنی کتێبخانەیەکە کە هەڵگری نزیکەی 8000 بابەت کتێبی زانستی و پێوەندیدارە و چەن تاقیگە و هۆڵی مۆلاژ و پراکتیک و خزمەتگوزاری دیکەیە کە خوێندکاران لە درێژەی خولەکانی خۆیان دا کەڵکیان لێ وەدەگرن.

Field of study

Level of study

Associate

Bachelor

Master

Ph.D.

Midwifery

 

*

*

 

Nursing

 

*

*

 

Health

 

*

*