ناوەندی رسکاندن(رۆشد)


6/23/2019

ساڵی 2011 ناوەندی رسکاندن واتا پەرەپێدان و داهێنان لە زانکۆی ئازادی کوردستان دامەزرا بە مەبەستی پشتیوانی کردنی ئەو کۆمپانیا و قوتابیانەی کە هەڵدەستن بە کاری داهێنان و بەرهەمی تازە پێشکەش دەکەن. پاڵپشتی کردنی ئەم بوارانە بووەتە هۆی داهێنانی نوێ و بەرهەمی تازە و هەلێکی زۆری کار بۆ خوێندکاران و هاووڵاتیان. بەرهەمەکان زۆر جیاوازن و هەموو ئامێر و کەلووپەل و کەرەستەیەک لە خۆ دەگرن کە هەموویان لە پێداویستیەکانی ژیانی خەڵکن. ئەم ناوەندە پاڵپشت و هاندەری هەر ئایدیایەکی نوێیە کە بتوانی لە ژیانی خەڵک دا بە کەڵک بێت و لە روانگەی ئابووریشەوە بۆ داهێنەر و بەرهەمهێنەر قازانجی تێدا بێت و هەلی کاری تازە و بەرهەمی تازەی بە دوا دا بێت.