ناوەندی توێژینەوەی کوردستان ناسی


6/23/2019

ئەم ناوەندە ساڵی 2014 بە مەبەستی توێژینەوە و کاری زانستی سەبارەت بە مێژوو، زمان و وێژە، کۆمەڵناسی، هونەر و مێعماری، چاند و شارستایەتی کوردەواری بە گشتی دامەزراوە و خاوەنی پێنج بەشی زانستیە کە هەر کام لەم بەشانە تەرخان کراون بۆ بابەتێک کە بریتین لە دێپارتمانەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، هونەر و مێعماری، مێژوو و کەلەپووری کەلتووری، توێژینەوەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵناسی و ئابووری. لەم بوارانە دا تا ئێستا دەیان کتێب و پرۆژە و گەڵاڵەی توێژینەوە و فێستیڤاڵ و سێمینار دەسکەوتی ئەم ناوەندە بووە. "زیوەری زمان"، "رۆژژمێری شارێک"، وەرگێڕاوی کوردی "کلیلە و دێمنە"، "سیمای فولکلۆری کوردی لە شێعری نالی دا"، "مێژووی ئەدەبی کوردی تا سەرەتای شەڕی یەکەمی جیهانی" و "ئەنساییکلۆپێدیای گەورەی سنە" نموونەیەک لە دەسکەوتەکانی ئەم ناوەندەن. ئەم ناوەندە پاڵپشتی هە چەشنە چالاکی­یەکی زانستی و توێژینەوەیە سەبارەت بەو مژار و ئامانجانەی کە ناوەندەکە لە سەری دامەزراوە.