بەشە زانستیەکان


6/23/2019

خوێندکاری بیانی پاش داواکردنی خوێندن لە زانکۆی ئازادی سنە لە رێگای دایرەی کارووباری نێودەوڵەتی زانکۆ یان نوێنەر یان نووسینگەی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی خۆی، چاوەڕی وەڵامی زانکۆ دەکات. پاش وەرگرتنی داوای خوێندکار و قەبووڵ کردنی لە لایەن زانکۆی ئازادی کوردستانەوە بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزەی خوێندن و مۆڵەتی نیشتەجی بوون لە سنە خوێندکار بە دایرەی کارووباری بیانیەکان دەناسێدرێت. زانکۆ بۆ ئەم مەبەستە ئاسانکاری و یارمەتی تەواو بۆ خوێندکار دابێن دەکات و هاوکاری دەبێت تا بە تەواوی مەرجە یاسایی و رێکارەکان تێپەڕینێت. هەر ساڵ دوو جار خوێندکار وەردەگیرێت و دوا مۆڵەت بۆ داواکاری خوێندن مانگی دوو و مانگی هەشتی هەر ساڵ دەبێت.

لە ماوەی خوێندن لە سنە، خوێندکار دەتوانێت لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ نیشتەجێ بێت یان خانوو بە کرێ وەربگرێت یان لەو میوانخانە و هۆتێلانە بمێنێتەوە کە زانکۆ رێککەوتنی لە گەڵیان هەیە و بە نرخێکی زۆر و کەم و گونجاو لە چاو میوانەکانی دیکە میوانداری خوێندکاران دەکەن.

باری ژیان لە سنە بە گشتی لە چاو شوێنەکانی دیکە یان هەرێمی کوردستان زۆر هەرزانە و تێچوی کەمە. خوێندکاران بە ئاسانی لە سنووری باشماخەوە دەتوانن بێنە ئێران و پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوانەوە بێنە سنە. لە سنووری باشماخەوە تا سنە کەمتر لە سێ کاتژمێر دەخایەنێت و بەردوام تەکسی هەیە.

تێچووی خوێندن بۆ خوێندکارانی بیانی لە زانکۆی ئازادی کوردستان بەم شێوە دەبێت:

بۆ بەکالۆریۆس یەک ساڵ بە 800 بۆ 1000 دۆلار دەبێت و کەمتر لە چوار ساڵ نیە.

بۆ ماستەر لە بەشەکانی زانست و زانستە مرۆییەکان یەک ساڵ بە 1700 دۆلار دەبێت و کەمتر لە دوو ساڵ نیە.

بۆ ماستەر لە بەشەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی یەک ساڵ بە 1900 دۆلار دەبێت و کەمتر لە دوو ساڵ نیە.

بۆ دکتۆرا لە بەشە کانی زانست و زانستە مرۆییەکان یەک ساڵ بە 4000 دۆلار دەبێت و کەمتر لە چوار ساڵ نیە.

بۆ دکتۆرا بەشەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی یەک ساڵ بە 4400 دۆلار دەبێت و کەمتر لە چوار ساڵ نیە.

خوێندکارانی بیانی ئەبێ کۆرسی زمانی فارسی بخوێنن و بڕوانامەی زمانی فارسی وەربگرن. کۆرسی زمانی فارسی لە لایەن زانکۆی ئازادی کوردستانەوە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان و لە شاری سنەش دەکرێتەوە و بڕوانامە پاش سەرکەوتن لە کۆرسەکە دەبەخشرێت بە خوێندکار. تێچووی کۆرسی زمان جیاوازە لە تێچووی خوێندن. خوێندکارانی دکتۆرا بێجگە کۆرسی زمانی فارسی دەبێت وەکوو خوێندکارانی ئێرانی مەرجی زمانی ئینگلیزی تێپەڕێنن.