پەیمانگەی تەکنیکی "سەما"


6/23/2019

ساڵی 2005 پەیمانگەی تەکنیکی "سەما" لە زانکۆی ئازادی کوردستان دامەزرا و سەرەتا چوار بەشی کۆمپیۆتەر، ئەلکترۆنیک، ژمێریاری و گرافیک لەم پەیمانگایە دا کرانەوە و دواتر بە پێی داخوازی و پێداویستی پەرەی ئەستاند و چەن بەشی دیکەشی بۆ کرانەوە و ئێستا هاوکات لە گەڵ بەشە زانستیەکانی دیکەی زانکۆی ئازادی سنە 22 بەشی زانستی و تەکنیکی لەم پەیمانگە دا خوێندکار وەردەگرێ. خوێندکارانی ئەم پەیمانگە پاش تەواو کردنی خولەکانی خوێندن دەتوانن هەلی کار بۆ خۆیان دابین بکەن و تێکەڵ بە بازاڕ بن یان لە زانکۆی یازادی سنە خوێندنی خۆیان بۆ بەکالۆریا و خوێندنی باڵا درێژە پێ بدەن. بەشەکانی ئەم پەیمانگە بە مەبەستی راهێنانی خوێندکار و ئامادەکردنیان بۆ بە دەسهێنانی کار و پیشە کراونەتەوە و لە گەڵ ویست و پێداویستی توێژی گەنج و کۆمەڵگا دا توانیوویەتی خۆی رێک بخات.