پەیامی سەرۆکی زانکۆ


6/23/2019

زانایی گەورەترین سەرڤانی و هەڤیازیە کە خوای گەورە بە مرۆڤی بەخشیوە و چ شانازیەک گەورەتر لەوە نیە کە رێکخراوێک پێداویستیەکانی هەنگاونان بۆ ناو رێبازی زانایی بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی جڤاک و بەتایبەت چینی گەنجانی کۆمەڵگا دابین بکات. زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران لە چوار دەیە و زانکۆی ئازادی کوردستان لە سی و چوار ساڵ تەمەنی خۆی دا ئەم شەرەفەی پێ بەخشراوە کە دەرفەتی پەروەردە و پێگەیاندن بۆ لاوانی ئەم نیشتمانە بە مەبەستی هەڵگرتنی باری ژیان و بەرپرسیاریەتی جڤاکی و ئابووری بکاتەوە. زانکۆی ئازادی کورستان بۆ فێرکاری و پەروەردە کردن و پێگەیاندنی گەنجان بێ­بڕانەوە پەرە بە هێز و تواناکانی خۆی داوە و بە هیوای پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی ئاوەدان و داهێنەر، بەردەوام دەروازەی نوێ بە رووی فێرخوازان و خوێندکاران تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دا کردووتەوە و ئەم رەوتە رۆژ لە دوای رۆژ لە هەڵکشان دایە.